رێزان حه‌مه ره‌شید: ئه‌ندامانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌نگیان به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن نه‌داوه
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌نگیان به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن نه‌داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رێزان حه‌مه ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیارانی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌نگیان به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌داوه".
ئه‌م لێدوانه‌ی رێزان حه‌مه ره‌شید دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ند كرد كه له 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت.
PM:11:53:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت