وتەبێژی کۆمسیۆن: ئەمڕۆ ئەنجامەکان ڕاناگەیەنین
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
وێستگە نیوز-
وتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکرایکرد ئەمڕۆ کۆمسیۆن
ئەنجامەکان ڕاناگەیەنێت و وتیشی هێشتا سکاڵاکان یەکلایی نەکراونەتەوە و دوا
ڕاپۆرتی ئەنجومەنیش تاوتوێ نەکراوە.
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی
هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە وێستگە نیوزی
ڕاگەیاند "ئەمڕۆ کۆمسیۆن ناتوانێت ئەنجامەکان ڕابگەیەنێت و هێشتا هەندێک
بابەت ماوە یەکلایی بکرێتەوە پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان".
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد
"ڕاپۆرتێک ئامادەکراوە کە دەبێت ئەنجومەن خوێندنەوەی بۆ بکات و هەندێک لە
وردەکاریەکان کە هەڵەی تێدایە پێیاندا بچینەوەئەوەش کاتێکی زۆری دەوێت".
زرار ڕونیشیکردەوە "هێشتا بابەتی
سکاڵاکان یەکلایی نەکراونەتەوە و تا ئەوەش یەکلایی نەکرێتەوە ناتوانیه ئەنجامەکان
ڕابگەیەنین".
ناوبراو جەختیشیکردەوە "لەم هەفتەیەدا
ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین بەڵام هیچ کاتێکمان دەستنیشان نەکردووە و دەبێت پێشتر سەرجەم
بابەتەکان یەکلایی بکەینەوە".
ئەمڕۆ بیست ڕۆژی تەواو بەسەر بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕیت و تا ئێستا کۆمسیۆن تەنها ئەنجامی
بەرایی ڕاگەیاندووە و هەندێک لایەن بانگەشەی ئەوە دەکەن ساختەکاری ئەنجامدراوە و
ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.
AM:11:09:20/10/2018
ئهم بابهته 3032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت