سبەینێ سێ وەزارەت و سێ سەرۆکایەتیەکە موچە وەردەگرن


وێستگە نیوز-

سبەینێ یەکشەممە موچەی سێ وەزارەت و سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دابەش دەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ویستگە نیوزی ڕاگەیاند بڕیارە سبەینێ یەکشەممە موچەی وەزاتەرەکانی پیشەسازی و ئاوەدانکردنەوە و ڕۆشنبیری دابەشبکرێت.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشکرد هەر لە ڕۆژی یەکشەممەدا موچەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم کە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزایران و سەرۆکایەتی هەرێم دەگرێتەوە دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەت بڕیاریداوە هەموو سی ڕۆژ جارێک موچە بە فەرمانبەران بدات و هەموو مانگێکیش دابەشکردنی موچە لە پێنجی مانگەوە دەستپێبکات.


AM:08:59:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 10988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو