سبه‌ینێ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیارە سبەینێ شەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2018، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ تاوتوێی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی حزبەكەیان و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق كۆ ببێته‌وه‌.


كاروان هاشم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی ئه‌نجام بدرێت، تەوەری سەرەكیش خۆڕێكخستنەوەی ناوماڵی گۆڕانە هەر كۆنفرانسی بازنه‌و رایه‌ڵه‌كان تا ئاماده‌كاری بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە و رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش بۆ پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رانه‌گه‌یه‌ندرێت تا سبه‌ینێ، ره‌نگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كرێت".

وتیشی‌: "كێشه‌ هه‌یه‌ له‌ناو گۆڕان پێش هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بڕیارمانداوه‌ كۆنفرانسی‌ ناوخۆیی‌ و هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌ بكه‌ین له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێ له‌سه‌ر میكانزمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانمان رێكده‌كه‌وین".

جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ "ئه‌گه‌ر له‌ حزبێك كێشه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ی‌ په‌نای‌ بۆ ده‌برێت هه‌ڵبژاردنه‌، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ گۆڕانكاری‌ بكه‌ین له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ بازنه‌ و رایه‌ڵه‌وه‌ تا رێكخه‌ری‌ گشتی‌".

كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان یەكەم كۆبوونەوەیانە دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان كە گۆڕان لە هێزی دووەمەوە بووە هێزی سێیەم.



PM:09:05:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 34056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو