ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2018، هه‌فته‌ی داهاتووش زۆرترین وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مووچه وه‌رده‌گرن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "رۆژی یەکشەممە 21ی تشرینی 2018، مووچەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌له هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیش دابه‌شده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمموز بێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018، كرد و تائێستا مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشكراوە.
PM:07:33:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 35504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت