فازڵ میرانی: په‌یوه‌ندیم به مه‌لا به‌ختیاره‌وه كرد وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه
فازڵ میرانی
وێستگه نیوز ـ
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پارتی چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بكات، ده‌شڵێت: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌ك جاران نییه، په‌یوه‌ندیم به مه‌لا به‌ختیاره‌وه كرد وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه".
فازڵ میرانی، به میدیاكانی پارتی راگه‌یاند: "پارتی ئومێدی به‌هێزه خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیه‌تی چاوی له ئاستێكی به‌رزه به هۆی ئیراده، مێژوو، سیاسه‌تی بووه‌ته جێی متمانه‌ی هاوڵاتیان".
راشیگه‌یاند: پارتی له شۆڕش، له هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پارێزگاری له مافی كوردستان، ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵك متمانه‌ی پێ بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌نگیشیان به پارتی داوه هه‌موویان ئه‌ندامی پارتی نین، بۆیه پارتی حزبێكی جه‌ماوه‌رییه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی پارتی بۆ حكومه‌تی داهاتوو، فازڵ میرانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی حكومه‌تی داهاتوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت دایده‌نێن، پارتی به‌شێكی ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌ڵاڵه ده‌كات، پێشتریش هه‌ر وایان كردووه، چونكه حكومه‌ت پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیشه‌وه وتیشی: "تا ئێستا گفتوگۆمان نه‌كردووه، چونكه چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
له باره‌ی په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتییه‌وه وتی: "په‌یوه‌ندییه‌كه به‌و گه‌رموگوڕییه‌ی جاران نییه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه پچڕاوه، هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی و حاكم قادر قسه‌مان كردووه، په‌یوه‌ندیم به مه‌لا به‌ختیاره‌وه كردووه جوابی نه‌داوه‌ته‌وه، پارتی و یه‌كێتی ناتوانن په‌یوه‌ندییان نه‌بێت".
فازڵ میرانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ناكۆكی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه كۆتایی تونێله‌كه نییه، قه‌ده‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌م وڵاته‌مان پێكه‌وه ئاوه‌دانكردووه‌ته‌وه، شه‌هیدمان داوه، شه‌ڕی داعشمان پێكه‌وه كردووه، ته‌نیا هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌به‌رچاو ناگرین، ئێمه له پێش چاومانه یه‌كێتی له شه‌ڕی داعش هاوبه‌شمان بوو، كاتێك خه‌ڵكێك له حكومه‌ت كشانه‌وه، ئه‌وان حكومه‌تیان به‌جێنه‌هێشت. هه‌میشه یه‌كێتیمان به شه‌ریكی خۆمان زانیوه، ئه‌مه ئه‌ركه و له‌سه‌ر شانی ئه‌م دوو حزبه‌یه، ده‌بێت ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن".
له باره‌ی په‌یوه‌ندی پارتی و عادل عه‌بدولمه‌هدی، فازڵ میرانی وتی: "عه‌بدولمه‌هدی دۆستی كورد، سه‌رۆك بارزانی و پارتییه، پێویست بوو هاتبا، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه كردووه. قسه كراوه، وشیار زێباری چووه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌ته‌وه، دوێنێش فوئاد حسێن به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت هه‌مووان پشتگیری بكه‌ین، چونكه كاره‌كه‌ی ئه‌ویش ئاسان نییه".
سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكیش، فازڵ میرانی وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین پارێزگاری كه‌ركوك كورد بێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه مافی پێكهاته‌كانی دیكه پێشێل بكرێت".
فازڵ میرانی، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عیراقه‌وه، وتی: "پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه كاریگه‌ری سلبی و نه ئیجابی له‌سه‌ر پرسی كورد نه‌بووه، مادده‌ی سه‌د و چل جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌و هه‌موو هێرشه كرانه سه‌ر كورد هه‌ڵوێستی نه‌بوو، ئه‌مه‌ی ئێستا نازانین چۆن ده‌بێت، ئێمه و یه‌كێتی هه‌ردوولا كه‌مته‌رخه‌م بووین، كۆبوونه‌وه‌ی زۆرمان كرد، ئه‌و پرسه‌مان یه‌كلا نه‌كرده‌وه، له چركه ساته‌كانی دواییدا به جۆرێك له جۆره‌كان رێككه‌وتنێك بوو، په‌شیمان بوونه‌وه بۆیه پێم باشه ئه‌و بابه‌ته زۆر لێك نه‌ده‌ینه‌وه، بابه‌تێك بوو روویدا و سه‌رۆك كۆمار بووه سه‌رۆكی عیراق و خاڵ و سه‌ری دێڕ. ناكرێت ببینه دیلی ئه‌و رووداوه".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، بۆ كورد وا باشه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق وه‌ربگرێت و ئه‌وه مانای وایه هاوبه‌شی راسته‌قینه هه‌یه.
هــ. ر
PM:06:06:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 65156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت