بەهۆی تەزووی کارەباوە مامۆستایەک گیانی لەدەستدا
وێشتگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی مامۆستایه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، لەکاتی کارکردن‌دا مامۆستایەک بەناوی ئەیاد نه‌وزاد عه‌بدولقادر لە دایکبووی 1983 کارەبا دەیگرێت پاش گەیاندنی بەفریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.
وتیشی: "بەوتەی کەسوکاری ئەو مامۆستایە سەرپەرشتی خانووی هاوڵاتیەکی کردوە لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆنکرێت کردنی خانووەکەبوون لەکاتی خاڵی کردنی چیمەنتۆ بە پەمپی هەوایی بۆ سەرخانوو بۆڕی پەمپەکە بەرکارەبا کەوتوە بەوهۆیەوە ناوبراو تەزووی کارەبا لێیداوە گیانی لەدەستداوە".
راشیگه‌یاند "لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو تەرمی ناوبراوبەمەبەستی توێکاری رەوانەی بزیشکی دادوەری کەلارکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی پەمپەکەو خاوەنی سایلۆی چیمەنتۆکە بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 411 بەندکراون".
هــ. ر
PM:05:23:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 19960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت