به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ..سه‌رۆك كۆمار و خانمی یه‌كه‌می عیراق له‌ناوجه‌رگه‌ی شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا

‌د.بەرهەم، سەرۆک کۆماری عیراق و هاوسەرەکەی لە شەقامی موتەنەبی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی تشرینی یەکەمی 2018، سه‌رۆك كۆماری عیراق و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ شه‌قامی موته‌نه‌بی ده‌ركه‌وتن و چاویان به‌ رێبوارانی ئه‌و شه‌قامه‌ كه‌وت و هه‌ندێكیش سێڵفیان له‌گه‌ڵ گرتن.

د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ یاوه‌ریی خاتوو سه‌رباخ، خانمی یه‌كه‌می عیراق، شه‌قامی موته‌نه‌بیان له‌ ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت به‌سه‌ر كردوه‌ و چاویان به‌ ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر و رۆشنبیر و رێبوارانی ئه‌و شه‌قامه‌ كه‌وت.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، د.به‌رهه‌م په‌رۆشیی خۆی بۆ ناوچه‌ی رۆشنبیری و شارستانییه‌كان ده‌ربڕیووه‌ به‌تایبه‌ت شه‌قامی موته‌نه‌بی كه‌ هێمایه‌ بۆ روناكبیرانی عیراق و عه‌ره‌ب.

هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك كۆماری عیراق كافێی شابه‌نده‌ر-ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی شه‌قامه‌كه‌ و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی دابینكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و توانایانه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌دیبان و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندا پێویستیانه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی رۆڵی ته‌واوی خۆیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری له‌ناو خه‌ڵكدا بگێڕن.


PM:03:00:19/10/2018


























ئه‌م بابه‌ته 202916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت