پوتن و ماكرۆن و مێركڵ و ئهردۆغان كۆدهبنهوه
پوتن و ماكرۆن و مێركڵ و ئهردۆغان
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی سەرۆکایهتیی كۆماری تورکیا رایگهیاند: لە 27ی ئهم مانگه 10 لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی هەریەک لە سەرۆکەکانی تورکیا و روسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ئهوهش بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سوریا.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری وتەبێژ ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایهتیی كۆماری تورکیا بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلب دەکرێت کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە و باس لەو هەوڵە سیاسییانە دەکەن کە ئێستا دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان.
هاوكات فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا و ڕوسیا لەم مانگەدا لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکرن لەسەر جەنگی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک تا خۆیان بەدووربگرن لە رودانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئیدلب.
ئۆفیسی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا وتی كه پاریس گرەنتی بەردەوامبوونی ئاگربەستی لە ئیدلب دەوێت و دەیەوێت هانی لایەنەکان بدرێت بۆ دهستكردن به دانوستانی ئاشتی.
PM:01:20:19/10/2018
ئهم بابهته 1960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت