نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له بازاڕەکانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی پێتنجشه‌ممه کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی جیهان كه به جۆره جیاوازه‌كانی نه‌وتی خاوه‌وه كراوه، یه‌ك بەرمیل نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 3 سەنتە بووه.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 68 دۆلار و 78 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە بەهۆی نزیکبوونەوەی سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران کە بڕیارە چواری تشرینی دووەمی ئەمساڵ بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەردوو کۆمپانیای ترافیگۆرا و مرکوریا بۆ بازرگانی نەوت ڕایانگەیاند، چاوەڕواندەکرێت تا نزیکی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زایینی نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 90 دۆلار و لە سەرەتای ساڵی 2019ش نرخی 100 دۆلار تێپەڕێنێت.
بڕیاره 5ی نۆڤه‌مبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران ده‌ستپێبكات، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رهه‌می نه‌وت به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه بڕوات.
AM:08:35:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت