تره‌مپ: پێده‌چێت جه‌مال خاشقچی كوژرابێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێیوایه كه رۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچی كوژراوه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه كاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رووداوه زۆر توند ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له بنكه‌ی ئه‌ندریۆسی ئاسمانی ویلایه‌ته ماریلاند له وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتی: "وادیاره جه‌مال خاشقچی كوژراوه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی غه‌مبارییه‌كی زۆره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین و له‌و باوه‌ڕه‌داین له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وكاته لێدوانێكی توند ده‌ده‌م".
وتیشی: "تا ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی سێ لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز ده‌كه‌ین و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا راستییه‌كان ئاشكرا ده‌بن".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان به‌رامبه‌ر سعودیه گه‌ر ئاشكرابوو كه له‌پشت كوشتنی جه‌مال خاشقچی-یه‌وه، رایگه‌یاند كه "زۆر توند ده‌بێت، به‌ڵام با چاوه‌ڕوان بین و بزانین چی رووده‌دات".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Fox news" وتی: "سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانم ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی، نامه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سعودیه بم".
تره‌مپ چه‌ندین جاری هیوای خواست كه به‌رپرسانی سعودیه له بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچی ده‌ستیان نه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له كه‌نداو ده‌بێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "نامه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌م".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سعودیه‌یه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له دوای بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه له سعودیه ده‌گرن.
وتیشی: "ئێمه پێویستمان به سعودیه‌یه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له ئێران و ناوچه‌كانی تر رووده‌ده‌ن".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نایه‌وێت له پرسی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی-دا پارێزبه‌ندییه‌ك بۆ سعودیه دروست بكات.
تره‌مپ ئاشكراشیكرد كه داوای تۆماری ڤیدیۆیی و ده‌نگی ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی له توركیا كردووه.
رۆژی 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 به‌مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌ر گیری جه‌مال خاشقچی، ڕۆژنامه‌نوسی ناوداری سعودی له‌سه‌ر ئاستی جیهان چووه ناو كونسوڵخانه‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ و له‌وكاته‌وه بێسه‌روشوێنه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه و سعودیه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه.
جه‌مال خاشقچی له ساڵی 1985 له شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز له دایك بووه و به‌وه ناسراوه كه ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ده‌گرێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌لمان بوو به شازاده‌ی جێ‌نشین و به‌ڵێنیدا چاكسازی له وڵاته‌كه‌یدا بكات.
خاشقچی، وتبوی: "چاكسازییه‌كانی محه‌مه‌د سه‌لمان هاوكاتن له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی ده‌ستگیركردن و داپڵۆسین".
خاشقچی بواری رۆژنامه‌گه‌ری له زانكۆی ئیندیانای ئه‌مریكی خوێندوه و وه‌ك په‌یامنێر ده‌ستی به كاری رۆژنامه‌وانی كردوه، دوای ڕوماڵكردنی رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان و جه‌زائیر و كوه‌یت و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له سه‌ده‌ی رابردودا زیاتر ناوبانگی په‌یدا كردوه.
له ساڵی 2004 به سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن" دیاریكرا، دواتر بێ ئه‌وه‌ی روونی بكه‌نه‌وه له‌كاریانخست، له‌هه‌مانساڵدا وه‌ك راوێژكاری راگه‌یاندنی ئه‌میر "تركی ئه‌لفه‌یسه‌ڵ" ده‌ست به‌كاربوو، چه‌ند ساڵێك له‌وكاره‌یدا به‌رده‌وام بوو.
له ساڵی 2015 به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی"ئه‌لعه‌ره‌ب" دانرا كه باره‌گاكه‌ی له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین بوو، خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌میر"وه‌لید بن ته‌ڵاڵ" بوو به‌ڵام به‌خێرایی دایانخست.
له مانگی ئه‌یلولی 2017 دا رۆژنامه‌ی"ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی" كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌میر خالید بن سوڵتان بوو په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ خاشقچی كۆتایی پێهێنا و نوسینه‌كانی بۆ بڵاو نه‌كرده‌وه، به‌و بیانوه‌ی ده‌ستدرێژین بۆ سه‌ر سعودیه.
خاشقچی پێش بێسه‌روشوێنبوونی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له تاراوگه‌ی ده‌ژیا، خاشقچی به‌رهه‌می زۆری هه‌یه و بوونه‌ته جێی سه‌رسورمانی زۆرێك له خوێنه‌ران ،له‌وانه" په‌یوه‌ندییه بیرازه‌كانی – سعودیه دوای 11ی ئه‌یلول ، به‌هاری عه‌ره‌ب زه‌مه‌نی ئیخوان موسلمین، داگیركردنی بازاڕی سعودی".
له‌زۆر روه‌وه وه‌ك شاره‌زایی كاروباری ناوخۆیی سعودیه سه‌یركراوه، له ساڵی 2017 بریاری جێهێشتنی سعودیه‌ی دا، ئه‌وه‌ش كاتێك راپۆرته‌كان باسیان له ئه‌نجامدانی هێرشی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ده‌كرد بۆسه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌و وڵاته.
AM:12:02:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت