هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز –
هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر روونکردنەوە لەسەر وێنەیەکی لەگەڵ خاتوو سوهاد تاڵه‌بانی دەدات و رایگه‌یاند كه هه‌رگیز جێی قبووڵ نییه كه‌رامه‌تی هیچ ئافره‌تێك له‌به‌ر هیچ هۆكارێك له‌كه‌دار بكرێ.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری كورد له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌م، وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ خانمێكی چالاكی به‌ڕێزدا بڵاو كرده‌وه كه ناسناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خانه‌واده سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كه".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت: "به‌م بۆنه‌یه‌وه وێنه‌كه به ئه‌قارێكی سیاسی‌دا براوه و سنووری مافی مرۆڤ و مافی ژنێتیی ئه‌و خانمه‌ش به‌زێندراوه".
ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ره نووسیویه‌تی: "لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، من هونه‌رمه‌ندم و موڵكی هه‌موو كوردستان‌م، نامه‌وێ هیچ یارییه‌كی سیاسی له‌سه‌ر حسابی من بكرێ".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌رگیز ئه‌وه‌ش جێی قبووڵ نییه كه‌رامه‌تی هیچ ئافره‌تێك له‌به‌ر هیچ هۆكارێك له‌كه‌دار بكرێ".
رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ڵكه‌وت زاهیر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی سوهاد تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه، كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌وادارانی لێكه‌وته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له دایک بووی ساڵی 1972 شاری سلێمانییه لە‌تە‌مە‌نی پێنج ساڵیه‌وه دە‌ست بە خوێندنی میوزیک کردووە و پە‌یمانگای ھونه‌رە‌جوانە‌کان بە‌شی میوزیکی تە‌واو کردووە و لە ساڵی 1992 ژە‌نیاری ئامێری ئۆبوا بووە و لە‌ھە‌مان ساڵ دە‌ستی بە کاری میلۆدی دانان کردووە و یە‌کە‌م کاری بۆ (ئە‌ژدە‌ر وە‌ھبی) بووە، لە ساڵی 1996 بە‌مە‌بە‌ستی خۆێندن چۆتە ئە‌ڵمانیا و لە شاری (شتوتگارت) میوزیکی خوێندووه.
PM:09:12:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 45880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت