سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی خانمه پزیشكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی جوانكاری ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ره‌فیف ئه‌لیاسری خانمه پزیشكی به‌ناوبانگی جوانكاریی عیراقی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه به‌هۆی خواردنی بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌نجامی راپۆرتی پزیشكی دادی سه‌باره‌ت به هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ره‌فیف ئه‌لیاسری خانمه پزیشكی به‌ناوبانگی جوانكاریی عیراقی بۆ سۆمه‌ریه نیوز، ئاشكرا كرد.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌و خانمه پزیشكه كه به‌هۆی خواردنی بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ پشكنینیان بۆ ره‌فیف ئه‌لیاسری كردووه و راپۆرتی پزیشكی دادییان ئاماده‌كردووه".
رۆژی 16ی ئابی رابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق، خانمه پزیشكی به‌ناوبانگی جوانكاری ره‌فیف ئه‌لیاسری گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌وباره‌وه وتی: "ره‌فیف ئه‌لیاسری خانمه پزیشكی جوانكاری به مردوویی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید له ناوه‌ڕاستی به‌غدا".
سه‌یف به‌در وتی: "ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بزانرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادی ده‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی.
ره‌فیف ئه‌لیاسری له ساڵی 1985 له‌دایكبووه و یه‌كێكه له خانمه پزیشكه ناسراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و خاوه‌نی سه‌نته‌ری باربی بۆ جوانكاری خانمانه و له ئازاری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌ره‌نسی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشتی وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی رێزی لێ‌نرا.
PM:07:46:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 19612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت