ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌شده‌كرێت
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی رابردوو و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان و كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "هاوكات مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی ژینگه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌سته‌ی مین، ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانیه‌كان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
هــ. ر
AM:08:39:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 9796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت