خوێندكارێك به چه‌ك 18 كه‌سی كوشت
وێستگه نیوز -
به‌رپرسانی روسیا رایانگه‌یاند كه خوێندكاری كۆلێژێكی نیمچه دورگه‌ی كریمه به چه‌كه‌وه چووته ناو بینای كۆلێژه‌كه‌ی و ده‌ستی كردووه به ته‌قه‌كردن و له ئاكامدا 18 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه برینداربوون.
لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری روسیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خوێندكارێك به چه‌كه‌وه چووه‌ته ناو بینای كۆلیژی پـۆلیته‌كنیك له شاری كیرچی رۆژئاوای كریمه.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له پشووی نێوان دوو وانه‌دا خوێندكاره‌كه به چه‌كێك و بۆمبێكی دروستكراوی ده‌ستییه‌وه چووه‌ته قاتی دووی كۆلیژه‌كه و له راڕه‌وه‌كه‌دا ده‌ستی كردووه به ته‌قه‌كردن له‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دا بوون، دواتر دابه‌زیوه‌ته قاتی یه‌كه‌م و بۆمبه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت: "ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه خوێندكارێكی كۆلیژه‌كه بووه به‌ناوی فلادیسلاف روسلیاكۆف و تاوانه‌كه‌ی به چه‌كێكی راو و بۆمبێكی دروستكراوی ده‌ستی ئه‌نجامداوه و دواتر خۆی كوشتووه".
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه خوێندكاره‌كه له‌دایكبووی ساڵی 2000ه و دانیشتووی شاری كیرچ-ه و له قۆناغی چواره‌می هه‌مان كۆلیژ بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له 8ی ئه‌یلولی رابردوودا مۆڵه‌تی كڕینی چه‌كی راوی 12 ملیمی به‌ده‌ستهێناوه و چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی 150 فیشه‌كی كڕیوه.
سه‌رچاوه: RT
PM:08:43:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 11936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت