به‌ڤیدیۆ..كرمێكی درێژیان له چاوی ده‌رهێنا
وێستگه نیوزـ
پیاوێكی هندستانی خه‌ریك بوو چاوی كوێر ده‌بوو، كه پزیشكه‌كان پكشنینیان بۆ كرد، تێبینیی كرمێكیان له‌سه‌ر سپێنه‌ی چاوی كرد و بۆیان ده‌رهێنا.
پیاوه ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌كه كه له باشوری خۆرئاوای هندستان ده‌ژی، په‌نای بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاكیا-ی وڵاته‌كه‌ی برد و وتی شتێك له چاوی راستیدا گیری خواردوه و به‌رچاوی گرتوه و هیچ نابینێت، پزیشكه‌كه ته‌ماشای چاوی كرد و بینی كرمێكی تێدایه، بۆیه بڕیاریدا ده‌ستبه‌جێ كرمه‌كه راكێشێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌رنا چاوی كوێر ده‌بێت.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت: درێژیی كرمه‌كه 15 سانتیمه‌تر بووه و له‌و جۆرانه‌یه كه له ئه‌مریكای باشور و هه‌ردوو ئۆقیانوسی هێمن و هندی به‌ربڵاوه.
كرمه‌كه له‌رێی پێوه‌دانی مێشوله‌وه ده‌چێته ناو خوێن و هۆكاریشه بۆ توشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشییه‌ك كه به په‌تای (فیل ناسراوه) ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته‌هۆی زه‌به‌لاحبونی هه‌ردوو قاچ و چوك و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی جه‌شته‌ی مرۆڤ.
PM:07:22:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت