مه‌سرور بارزانی: 16ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو

‌مه‌سرور بارزانی‌

وێستگه‌ نیوز -

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو و رووی خیانه‌تكارانی به‌دیار خست".

مه‌سرور بارزانی‌ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: "‎پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو له‌ مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌ كرا".

مه‌سرور بارزانی‌ ده‌ڵێت: "به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا رووی راسته‌قینه‌ی خیانه‌تكارانی به‌دیارخست و خاكفرۆشانی له‌ نیشتمانپه‌روه‌ران جیاكرده‌وه‌".

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "‎هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازان راستییه‌كان له‌بیر نه‌كه‌ن و چیتر رێگه‌ نه‌ده‌ن بۆ پۆست و پایه‌ یاری به‌ ژیان و چاره‌نووسیان بكرێت".

سبەینێ سێشەممە یەک ساڵی تەواو تێدەپەڕیت بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا کە پێشمەرگەی کوردستان لە کەرکوک و دەوروبەری کشایەوە و لەسەر رووداوەکە لایەنە کوردییەکان یەکدییان بە خیانەت تۆمەتبار دەکرد.


PM:11:56:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 4496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو