به‌ڤیدیۆ... ساتی چوونی لێكۆڵه‌رانی تورك بۆ ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ
وێستگه نیوز –
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له دۆسێی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری سعودی جه‌مال خاشقچی، تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا چوونه‌ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ئەو بەرپرسە سعودیانەی کە بەشدارن لە تیمی کارکردنی ھاوبەش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعودی، جەمال خاشقچی گەیشتنە کونسڵخانەی وڵاته‌كه‌یان لە شاری ئیستانبوڵ.
ئەو بەرپرسە سعوودیانە بە ئۆتۆمبێڵی ژمارە مه‌ده‌نی گەیشتنە کونسڵخانەی سعودیە لە ناوچەی لەڤەنتی شاری ئیستانبوڵ و پاش ماوەیەک لە چاوەڕانکردن چوونە نێو بینایەی کونسڵخانەکە.
دواتر تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا به چوار ئۆتۆمبێل گه‌یشتنه بینای كونسوڵخانه‌ی سعودیه و ئه‌ندامانی تیمه‌كه ژماره‌یه‌ك دۆسێیان به‌ده‌سته‌وه.
جێگری داواكاری گشتی ئه‌سته‌نبوڵ سه‌رۆكایه‌تی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا ده‌كات كه له ژماره‌یه‌ك شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری توركیا پێكهاتوون.
به‌ر له گه‌یشتنی تیمه توركییه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا رێوشوێنی ئه‌منی توندیان له چوارده‌وره‌ی بینای كونسوڵخانه‌ی سعودیه گرته‌به‌ر و رۆژنامەنووسانیان دوورخستەوە.
جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی دیاری سعودی دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كرد؛ بێسه‌روشوێن بوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا باسله‌وه ده‌كه‌ن خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه و سعودیه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه.
PM:11:26:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت