بڕیاردەری کۆمسیۆن: ئەم هەفتەیەش ئەنجامەکان ڕاناگەیەنین


وێستگە نیوز-

بڕیاردەری کۆمسیۆن ڕایگەیاند تا ئێستا سکاڵاکان یەکلایی نەکراونەتەوە و چاوەروان ناکرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان ڕابگیەنرێن.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "تا ئێستا ئەنجومەنی کۆمسیاران سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانە و هیچ ئەنجامێک لەبەردەستا نییە".

بریاردەرەی کۆمسیۆن وتیشی "هاوکات بەشی داتای کۆمسیۆن سەرقاڵی داخڵکردنی داتاکانن و هێشتا کارەکانیان تەواونەبوون".

ئیسماعیل خورماڵی ئاشکراشیکرد "چاوەڕوان ناکرێت لەم هەفتەیەشدا بتوانین ئەنجامەکان ڕابگەیەنین بەهۆی یەکلایی نەبونەوەی سکاڵاکانەوە".

٣٠ی مانگی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و چەند لایەنێکی سیاسیش بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ساختتەکاری ئەنجامدراوە و تا ئێستاش تەنها ئەنجامە بەراییەکان ڕاگەیەنراون و ڕوون نییە کەی ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنرێت.


PM:04:41:13/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو