دوو پێشمەرگە شەهید بوون و سێ پاسدار کوژران
وێستگە نیوز-
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند لە پێکدادانێکیاندا لەگەڵ سوپای
پاسداران لە نزیک پاوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و سێ پاسداریش کوژراون.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
هەینی لە سەیرانگایەکی نزیک پاوە پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و سوپای پاسداراندا
هاتوەتە ئاراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "وێڕای
ئەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین جۆر چەکی قورس شوێنی
مانەوەی پێشمەرگەکانی کردبووە ئامانج، پێشمەرگەکان لە بەرانبەر ئەو هەموو هێزە و
چەک و کەرەستانە، شەرێکی قارەمانانە و بێ وێنەیان ئەنجام دا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە " شەڕەکە تا کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەرۆ
درێژەی کێشا و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هێزی دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوتووە".
حدکا ئاشکراشیکردووە "سێ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون
و دوو ڕۆڵەی قارەمان و فیداکاری نەتەوەکەمان شەهید بوون".
لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هاووڵاتییەکی دڵسۆزی شاری
پاوە بە ناوی فەرشاد چەچان، کە بە مەبەستی سەیران کردن لەو ناوچەیە بوو بە تەقەی
هێزەکانی رێژیم کوژرا".
PM:07:05:12/10/2018
ئهم بابهته 14892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت