تەرمی سێ هاوڵاتی لەژێر خۆڵ دەرهێنرا
وێستگە نیوز-
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند تەرمی ئەو سێ
کەسەیان دەرهێناوە کە بەیانی ئەمڕۆ بوون بەژێر هەرەسی ناعورەی گلدانەوەی ئاوەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە
ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ
تەرمی ئەوسێ هاوڵاتیە دەرهێنرا کە بوون بەژێر هەرەسی نوعورەیەکەوە".
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە "تەرمەکان بەمەبەستی
پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراون".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ناوی ئەو سێ هاوڵاتیە کە لەکاتی کارکردندا
بوون بەژێر خاکەوە خراوەتەڕوو بەناوەکانی (عدنان عبدلرحمان ڕەشید )لەدایکبووی 1971
(علی محمود حسین )لەدایکبووی 1972 ( خالد محمود حسین )لەدایکبووی 1976 هەرسێکیان
دانیشتووی قەزای کەلارن و دوانیان بران.
بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی حەسار سەربە ناحییەی مەیدان لەکاتی کارکردن
لە ناعورێکی ئاودا ناعوەرەکە هەرەسی هێناو سێ هاوڵاتی بوون بەژێر خاکەوە.
ناعورە لە خاک دروستدەکرێت و بەکاردەهێنرێت بۆ گلدانەوەی ئاو
بەمەبەستی بەکارههێنانی ئاوەکە بۆ کشتوکاڵ و ئاوداری.
PM:05:49:12/10/2018
ئهم بابهته 28896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت