‌تەرمی چوار کۆچبەری کورد لە ئیجە دۆزرایەوە

وێستگە نیوز-

فدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند تەرمی چوار گەنجی کورد دۆزراوەتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیجە خنکاون.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران بە میدیاکانی ڕاگەیاند لە کۆی ئەو ٣٥ کۆچبەرەی کە ڕۆژانی ڕابردوو لە ئیجە خنکان ١٦یان کود بوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد "تەرمی چوار گەنجی کورد دۆزراونەتەوە کە لە دەریای ئیجە خنکابوون".

ئاری جەلال وتیشی تا ئێستا تەرمی ١١ کەس بێسەروشوێنە کە زۆربەیان منداڵن و گەڕان ببەدوای تەرمەکاندا تا ئێستا بەردەوامە.

سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕونیشیکردەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمی ئەو کۆچبەرە خنکاوانە دەهێنرێتەوە کوردستان و ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.


PM:05:33:12/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 5636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌