دەربارەی جوچكەکانی رێگه‌ی كه‌لار- سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز -
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار له‌سه‌ر ئه‌و جوچكانه‌ی رێگه‌ی كه‌لار- سلێمانییان داخست روونكردنه‌وه ده‌دات و راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه له ماوه‌ی 48 كاتژمێر له كارگه‌وه بگه‌یه‌ندرێنه كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، فڕێدراون.
ئه‌مڕۆ قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به فرێدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له جوجكه‌ی زیندوو بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له سه‌ر رێگای كه‌لار - سلێمانی و نزیك ناحیه‌ی باوه‌نور، ژماره‌یه‌كی زۆر جوجكه‌ی زیندوو فڕێدران، قایمقامی كه‌لار "شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د" له رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته كرد".
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ده‌ڵێت: "ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه بووه، ئه‌و جوچكانه نه‌توانراوه له ماوه‌ی 48 كاتژمێر له كارگه‌وه بگه‌یه‌ندرێنه كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هیچ خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووه بیانكڕێت، چونكه به پێی میكانیزمی به‌خێوكردنی، دوای تێپه‌ڕبوونی 48 كاتژمێر له ناو كێڵگه‌ش خواردنیان پێبدرێت هه‌ر مردارده‌بنه‌وه و له ناوده‌چن".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته قایمقامیه‌تی كه‌لار هاووڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه له‌ڕێگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیان به‌دوادچوونی وردكراوه، ئه‌و جوچكانه له رووی ته‌ندروستییه‌وه مه‌ترسیان نییه و هه‌ڵگری هیچ ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌ك نین".
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و شۆفێره‌ی كه جوچكه‌كانی فڕێداوه".
PM:02:04:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 16728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت