ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بۆ پارتی و یه‌كێتی: وه‌فدێكیش بنێرن بۆ پێشمه‌رگه و قوتی خه‌ڵك
وێستگه نیوز - ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد وه‌فدێكیش ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن بۆ پێشمه‌رگه و وقوتی خه‌ڵك.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یامێكدا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌بری ئه‌و هه‌موو وه‌فده باڵایه بۆ پۆسته‌كانتان، وه‌فدیكیش بنێرن بۆ پێشمه‌رگه‌و و قوتی خه‌ڵك".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له پرۆژه‌یاسای بوجه‌ی 2019دا پشكی پێشمه‌رگه له‌بوجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق داده‌نرێت به‌بڕی (37) ملیار دینار كه مانگانه به‌كۆی گشتی ده‌كاته (444) ملیار دینار، به‌ڵام ته‌نها ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق كه (12 هه‌زار) چه‌كداره بڕی (738.091.187) حه‌وتسه‌د و سی و هه‌شت ملیار دینار و نه‌وه‌و یه‌ك ملیۆن و سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زاری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی حەشدی شەعبی كه له بوجه‌دا په‌سه‌ند كراوه به (122 هه‌زار) چه‌كدار دانراوه بڕی (2.098.290.470) دوو ترلیۆن ونه‌وه‌د و هه‌شت ملیار و دووسه‌د و نه‌وه‌د ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری فیدراڵ بڕی (7.805.284.700) حه‌وت ترلیۆن و هه‌شسه‌د شه‌ست و پێنج ملیار و دووسه‌د وهه‌شتا و چوار ملیۆن و حه‌وسه‌د هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه كه سه‌رژمێریان ته‌نها (184 هه‌زار) كه‌سه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له به‌رانبه‌ردا ئه‌م ژمارانه هی سه‌رژمێری پێشمه‌رگه‌ن نازانم كامیان راسته:
1-به‌پێی لێدوانی شاره‌زایه‌كی ئابووری كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌وامی ده‌كرد، ژماره‌ی موچه‌خورانی وه‌زاره‌تی ناوبراو (432 هه‌زار) كه‌سن.
2-به‌پێی لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه وه‌رده‌گرن (428 هه‌زار) كه‌سن.
3-به‌پێی سه‌رژمێری بایۆمه‌تریه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت ژماره‌ی پێشمه‌رگه (266 هه‌زار) كه‌سن.
4-به‌پێی ده‌نگدانی تایبه‌ت بێت كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 9/30 ئه‌نجام درا (170 هه‌زار) كه‌سن.
5-به‌پێی ته‌خمین و خه‌مڵاندنی عیراق بێت، ژماره‌ی پێشمه‌رگه (45 هه‌زار) كه‌سن.
6-به‌پێی ئه‌و بڕه پاره بێت كه ئه‌مریكییه‌كان ته‌رخانیان كردوه و بڕی (421) ملیۆن دۆلاره ته‌نها (60 هه‌زار) كه‌سن.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌ته‌نها بۆ حه‌شدی شه عبی و وه‌زاره‌تی به‌رگری (9.963.575.170) نۆ ترلیۆن و نۆسه‌دو شه‌ست و سێ ملیار و پێنج سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و سه‌د و حه‌فتا هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێم بڕی (8.970.467.226)هه‌شت ترلیۆن و نۆسه‌د و حه‌فتا ملیار و چوارسه‌د و شه‌ست و حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه".
PM:12:55:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت