ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند، بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كاندا (28 هه‌زار و 609) خوێندكار وه‌رگیران.
د. خه‌تاب شێخانی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راگه‌یاند و وتی: "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ماوه‌یه‌كه به چڕی و ورد كار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
وتیشی: "ئه‌مساڵ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می قۆناخی (12)ی ئاماده‌یی له یه‌ك كاتدا به سیستمه‌كانی (زانكۆلاین, راسته‌وخۆ به كریدیت. پارالێل و ئێواران) (54 هه‌زار و 42) ده‌رچووی پۆلی دوانزه فۆرمی وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پێشكه‌ش كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامدا ( 28 هه‌زار و 609) خوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) وه‌رگیران، به‌وه‌ش رێژه‌ی وه‌رگرتن بریتییه له (سه‌دا 53)، به‌ڵام به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كان رێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ( سه‌دا 60) و كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو بریتییه له (60.143).
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه به هۆی ئه‌و گۆڕانكاری و چاكسازییانه‌ی له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن كراوه، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌دی هاتووه، بۆ نموونه بۆ یه‌كه‌مین ساڵه كه له زانكۆكانی كوردستان (680) خوێندكار له كۆلێژه‌كانی پزیشكیی گشتی وه‌رگیراون و كۆنمره‌ی وه‌رگرتنیش له‌و كۆلێژانه دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی دوو كۆلێژی پزیشكیی نوێ له زانكۆكانی (گه‌رمیان و زاخۆ)، هه‌روه‌ك فراوانكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن و گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و گه‌شه‌پێدانیان چه‌ند هۆكارێكی دیكه بوون بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، به هه‌مان شێوه له كۆلێژ و به‌شه زانستییه‌كانی دیكه‌ش له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌دی هاتوون.
د. خه‌تاب شێخانی پیرۆزباییی له وه‌رگیراوان و كه‌سوكاریان كرد، هه‌روه‌ك سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كانیشی كرد، كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌ی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن هاوكار و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بوون، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه "به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ به نزیكه‌ی مانگێك زووتر ناوی وه‌رگیراوانمان له زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییانه‌دا دێ كه وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران ده‌یكات".
ئاشكراشی كرد كه "وه‌زاره‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه ساڵی داهاتوو زووتر ناوی وه‌رگیراوان رابگه‌یه‌ندرێ، به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای مانگی (9) ده‌ست به خوێندن بكه‌ن".
د. خه‌تاب شێخانی وتیشی: "به هۆی ئه‌و چاكسازییانه‌ی وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامی داوه كۆنمره‌ی وه‌رگرتن كه‌م بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه دێته‌وه سه‌ر ڕیچكه ڕاسته‌كه‌ی خۆی".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار كرد، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رێكه‌وتی 2018/10/12 له سه‌عات (10)ی به‌یانی به‌دواوه له ڕێگه‌ی وێبسایتی ئه‌لیكترۆنیی(www.regayzanko.com) به به‌كارهێنانی هه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) كه پێشتر فۆرمه‌كانیان پێ پڕكردبووه‌وه، ده‌توانن ئه‌و شوێنه بدۆزنه‌وه كه لێیی وه‌رگیراون.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه نه‌كردووه (Submit) بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، ده‌توانن رۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (10/14) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێ، به شێوه‌یه‌ك به پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند: كات و ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به به‌شه‌كانیان و تۆماركردنی سكاڵا تا ڕێكه‌وتی 2018/10/20 ده‌بێت و، سكاڵاش له مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاریی زانكۆكان ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا داوایشی له خوێندكاران كرد بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌و به‌ش و كۆلێژانه‌وه بكه‌ن كه ناوه‌كانیانی لێ هاتووه‌ته‌وه تا ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌ن، چونكه رێكه‌وتی 2018/10/21 یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی قۆناخی یه‌كه‌م ده‌بێت له زانكۆكانی كوردستان.
د. خه‌تاب شێخانی روونیشیكرده‌وه كه هێشتا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌فته‌یه‌ك دوای ڕاگه‌یاندنی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ حكومیه‌كان، وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ، وتیشی: "پلانی وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان نزیكه‌ی بیست و پێنچ هه‌زار (25000) خوێندكاره".
AM:09:03:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت