به‌رپرسێكی پێشووی سلێمانی كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه "به داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه كۆچی دوایی عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی گیانی سپارد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان وفه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پاریزگای سلێمانیه‌وه پرسه‌و هاوخه‌میمان به خێزان و بنه‌ماڵه و هاوڕێ و خۆشه‌ویستانی ده‌گه‌یه‌نین".
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "كاك نه‌ریمان نموونه‌ی مرۆڤی تێكۆشه‌رو دڵسۆزی خاك و نیشتمان بوو. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه به‌به‌هه‌شتی خۆی شادی بكات".
ساڵی 2017 باری ته‌ندروستی عه‌مید نه‌ریمان حاجی عزیز پێنجوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی تێكچوو، به‌وهۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی وه‌رگرت و دواتر و پاش باشبوونی ته‌ندروستی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
AM:08:09:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 31660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت