داقوق..هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی به‌رپرسێكی یه‌كێتی


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمشەو لە قەزای داقوق له‌ رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆكێكه‌وه‌ هێرشكرایه‌سه‌ر ماڵی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك.

ئیدریس حاجی عادل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی راگەیاند: "كاتژمێر 9:00 ی ئەمشەو (11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018) لەرێگەی نارنجۆكێكەوە ماڵەكەم تەقێندرایەوە."

ئیدریس حاجی عادل وتیشی: خۆشبەختانە هێرشه‌كه‌ جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی به‌دواوه‌ نەبووە سەلامەتن.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك وتیشی  تا ئێستاش هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ بۆسه‌ر ماڵه‌كه‌ی نەزانراوە.


PM:11:52:11/10/2018








ئه‌م بابه‌ته 4020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت