دهۆك.. گه‌نجێك كه‌سێكی كوشت و دواتر ژنه‌كه‌ی خۆشی كوشت
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێك له سەنتەری شاری دھۆک بە 9 گوللـە کەسێکی کوشت و دوای یەک كاتژمێر ھەمان گەنج لە ئامێدی هاوسه‌ره‌كه‌شی کوشت و خۆشی رادەستی پۆلیس کرد.
ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک رایگەیاند، لە كاتژمێر 7:30 خولەکی ئه‌مڕۆ گەنجێک لە سەنتەری شاری دھۆک كه‌سێكی تەمەن 32 ساڵی کوشت، دواتر ھەمان گەنج چووەتە قه‌زای ئامێدی و لەوێش ژنه‌كه‌ی خۆی کوشتووە.
وتەبێژی پۆلیسی دھۆک راشیگەیاند، گەنجەكه خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بێئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و روداوه بدات كه ئایا هۆكاری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه و ژنه‌كه له‌لایه‌ن بكوژه‌كه‌وه چییه.
به‌وته‌ی پۆلیس، گەنجەکە دانیشتوی شاری دهۆک بووە و هاوسه‌ره‌كه‌ی بردوه‌ته قه‌زای ئامێدی و له‌وێ كوشتویه‌تی.
PM:11:35:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 14904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت