بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له به‌غدا ته‌قییه‌وه
وێستگه نیوزـ
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له به‌غدای پایته‌خت، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند: بۆمبه‌كه له ته‌نیشت رێگایه‌كی ناوچه‌ی به‌له‌دیات له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای روداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته شوێنكه و كوژراوه‌كانیان بۆ پزیشكی دادی و برینداره‌كانیشیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده دۆخی ئه‌منیی به‌غدا تاڕاده‌یه‌ك ئارامه، به‌ڵام ناوبه‌ناو به‌غدای پایته‌خت ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش زۆرجار ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
PM:11:27:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت