شاسوار عهبدولواحید داوایهك ئاراستهی سەرکردەکانی گۆڕان و كۆمهڵ و یهكگرتوو دهكات
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نامەیەکی هاوبهشی ئاراستەی سهرۆك حزبهكانی هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی کردووە، داوای پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی سەرتاسەری دەکات دژی یەکێتی و پارتی.
لەو نامەیەدا کە شەممەی ڕابردوو 6ی تشرینی یهكهمی 2018 ئاراستهی كردوه، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە: هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە بە دۆخێکی ناهەموواردا تێپەڕ دەبێت، هۆکاری ئەوەش خراپی دۆخی سیاسیی هەرێم و لاوازی هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتییە، کە لەبری ئامانجی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بە کێشەی نێوخۆیی و گرفتی بچووکەوە خۆیان سەرقاڵکردووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی لەوە کردوەتەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێم لەم دۆخە بێباکن، هەر بۆیە بەشێک لە هۆکاری بەردەوامی دۆخەکە بۆ پەرتەوازەیی لایەنەکانی تر دەگەڕێتەوە و لە ڕابردوودا هەرکات یەکهەڵوێست بووبن، کاریگەریی ئەرێنی هەبووە.
هەر لە نامەکەدا، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت "ئێمە وەکو جوڵانەوەی نەوەێ نوێ لەڕێی ئەم نامەیەوە داوا لە هەموو لایەکتان دەکەین بەتایبەت گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەر هێزێکی تری دەرەوەی پارتی و یەکێتی، کە ئامادەیە دژ بەم دەسەڵاتە هەڵوێستی هەبێت، داواتان لێ دەکەین بە زووترین کات بەرەیەکی گەورەی سەرتاسەری دروستبکرێت، کۆمەڵە بڕیارێکی گرنگی تێدا بدرێت و ستراتیژی چوار ساڵی روبەڕوبونەوەی پارتی و یەکێتی تیادا دەستنیشان بکرێت."
لە کۆتایی نامەکەشدا ئاماژەی بەوە کردووە، نەوەی نوێ پێیوایە ئێستا کاتی کاری دەستە جەمعییە و کاتی بیرکردنەوەیە لە ئامانجە گەورەکە، گەشبینیی ئەوەشی دەربڕیوە، ئەو لایەنانە لە ئاستی ئەم داواکارییەدا بن، و بە زووترین کات وەڵام بدەنەوە.
PM:10:30:11/10/2018
ئهم بابهته 13792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت