پرسی دانانی خاڵه‌ گورمییه‌كان له‌نێوان كه‌ركوك و هه‌رێم ده‌برێته‌ په‌رله‌مانی عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

ئەندامانی په‌رله‌مانی عیراق پرسی‌ دانانی خاڵی گومرگ له‌ كه‌ركوك ده‌به‌نه‌ په‌رله‌مان و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتووش ئەو پرسە لە په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ئەندامانی فراكسێۆنە جیاوازەكانی په‌رله‌مانی عیراق واژویان كۆكردوە بۆ ئەوەی پرسی خاڵە گومریەكانی نێوان كەركوك و هەرێم بكرێت بەرنامەی كاری دانیشتی پەرلەمانی عیراق.

رێبوار تەها، ئەندامی فراكسێۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" دانانی خاڵی گومرگ لە نێوان كەركوك و هەرێم بابەتێكی نایاساییەوە، دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە تەنها چەوساندنەوەیە بەرامبەر كەركوكیەكان، بۆ  تاوتوێكردنی ئەو بابەتە، ئەمڕۆ هەستاین بە كۆكردنەوەی واژووی پەرلەمانتاران، بۆ ئەوەی بابەتەكە بكرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە".

وتیشی:" بە خۆشحاڵەوە ئەندامی په‌رله‌مان لە عەرەب و توركمان لەگەڵمان واژوویان كرد بۆئەوەی پرسەكە ببرێتە پەرلەمان، واژووی تەواویش كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی كۆبونەوەكە ئەنجام بدرێت".

رێبوار تەها رونیشكردووە:" رۆژی شەمە پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە، یەكێك لە خاڵەكانی دانیشتنەكە پرسی خاڵە گومرگیەكانی نێوان كەركوك هەرێم و موسڵ و هەولێر دەبێت".


PM:08:03:11/10/2018










ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو