بەوێنە..رزگاركردنی شۆفێرێك له روداوێكی هاتوچۆ لە دەربەندیخان
شۆفێرە رزگارکراوەکە
وێستگه نیوزـ
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ده‌ربه‌ندیخان شۆفێرێكیان رزگار كرد كه له روداوێكی هاتوچۆدا لە ناو بەرهەڵگرەکەیدا گیری خواردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه له‌به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان توشی روداوی هاتوچۆ ووه و پاش وەرگەڕانی، شۆفێره‌كه لە نێوان خۆڵێکی زۆر و گێڕ و سوکانەکەیدا گیری خواردبوو.
راشیگه‌اندوه كه پاش ئاگادار کردنەوەیان له روداوه‌كه دەستبەجێ تیمەکانی به‌رگریی شارستانیی ده‌ربه‌ندیخان گەیشتونەته شوێنی رودوەکەو توانراوه لە ماوەیەکی کەمدا بە سەلامەتی شۆفێرەکە دەربهێنرێ و راده‌ستی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بكرێت.
PM:07:29:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 29500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت