خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاشكرابوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت ده‌درێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز كه‌له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و و سامانه سرووشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
پێشتریش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، دارایی و ئه‌مڕۆش كاروباری شه‌هیدان دابه‌شكرا.
PM:12:42:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 39716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت