هێمن ههورامی: حكومهتی داهاتووی ههرێم زۆرینه دهبێت
ھێمن ھەورامی
وێستگه نیوز ـ
ھێمن ھەورامی، ئهندامی سهركردایهتی پارتی و سهرۆكی لیستی ئهو حزبه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، پارتی دەرگای گفتوگۆ بۆ ھەموو لایەنەکان دەکاتەوە و ھێڵی سووری لەسەر ھیچییان نییە، دەشڵێـت: "بە غرورەوە مامەڵە لەگەڵ لایەنەکاندا ناکەین".
هێمن ههورامی، له دیدارێكی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركیا وهڵامی چهند پرسیارێكی تایبهت به ههڵبژاردن و حكومهتی داهاتووی ههرێم دایهوه.
له وهڵامی ئهوهی بۆچی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی رانەگەیاند لەکاتێکدا دەبوو لەماوەی 72 کاتژمێر ئەوەی بکردایه؟
ھێمن ھەورامی دهڵێت: "ئەوان لەماوەی 72 کاتژمێرەکە ئەنجامی بەرایی رێژەی 85 لەسەدی ئەنجامەکانییان راگەیاندووە، بەڵام کۆمەڵێک سکاڵا ھەیە، ئێمە پشتیوانی لەکاری پڕۆفێشناڵانەی کۆمسیۆن دەکەین، ھیواداریین بابەتی سیاسی تێکەڵی بابەتی تەکنیکی نەکەن".
وتیشی: "لە رووی تەکنیکییەوە ھەر کارێک دەگرنە بەر ئێمە پاڵپشتییان دەکەین، بەڵام ھیوادارین مەبەستی سیاسی تێکەڵ بەلایەنی تەکنیکی نەکەن بەھۆی ئەوەی لایەنێک دەنگی کەم یان کورسیی کەمی ھێناوە و بێن ئەمە بکەنە بیانوویەکی سیاسی، ئێمە لەگەڵ ئەوە نیین بیانووی سیاسی ھەبێت، بۆ پارتیش نامەوێت بیانووی سیاسی ھەبێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەی کۆمسیۆن بەشێوازێکی دادپەروەرانەی پڕۆفیشناڵانەی پیشەییانە لەگەڵ راستییەکان بن و بگەنە ئەنجامێک و بتوانن بەزووترین کات ئەو سکاڵایانەی ماون بەپێی یاسا یەکلایی بکەنەوە ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنن".
له بارهی ئهوهی ئایا گومانتان ھەیە کۆمسیۆن وەکو ئامرازێکی سیاسی لەلایەن ھەندێک حزبەوە بەکاربھێنرێت، ترستان لەمە ھەیە؟
هێمن ههورامی وتوویهتی: "مەسەلە ترس نییە، دەڵێین ھیوادارین بابەتی سیاسی تێکەڵی بابەتی تەکنیکی نەکرێت، لەرووی تەکنیکییەوە کۆمسیۆن بەپێی یاسا و رێساکانی کۆمسیۆن ھەر ھەنگاوێکی یاسایی بگرێتە بەر لەرووی تەکنکییەوە بۆ ئەوەی کەمترین گومان بھێڵێتەوە و زۆرترین متمانە بەلایەن و قەوارە سیاسییەکان بدات پشتگیری لێ دەکەین".
له بارهی ئهوهی كه پارتی دیموکراتی کوردستان چەند سکاڵای لەسەر بوونی ساختەکاری و پێشێلکاری لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی ئەیلول تۆمارکردووە؟
ھێمن ھەورامی دهڵێت: "دەتوانیین بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو کیانی سیاسی لە چاو لایەنەکانی تر زۆرترین سکاڵای یاساییمان لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و راپەڕین و ھەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە و شوێنەکانی تر ھەیە، بەڵام دیسانەوە ئەمە بابەتێکی تەکنکییە نەوەک بابەتێکی سیاسی، بۆیە سکاڵاکانی ئێمەش لەرووی تەکنکیکی و یاساییەوە تۆمارکراوە نەک بەمەبەستی ئەوەی ھەموو ئەنجامەکانی ئەو سنوورە رەت بکرێتەوە یان نا، پارتی خوازیاری ئەمە نییە".
راشیگهیاند: "پارتی خوازیاری ئەوەیە کە سەرەڕای ھەموو کەموکورتییەکان سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن سەرکەوتنی ھەموو کیانە سیاسییەکانە، سەرکەوتنی تەواوی گەلی کوردستانە، چونکە ھەڵبژاردن و کەمپەین تەواوبووە، ئێستا دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی پاش ھەڵبژاردن بکەین، ئایا سەقامگیرییمان دەوێت یان بگەڕێینەوە بۆ فەوزا، ئایا دەمانەوێت مەشروعییەتی دەسەڵات و کیانات لە پەرلەمان و حکوومەتێکی تازە لەگەڵ لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان بەدەستی بھێنینەوە یان دەمانەوێت بەرەو ئایندەیەکی نادیار بچیین کە چوون بەرەو ئایندەیەکی نادیاری لە زیانی تەواوی گەلی کوردستاندا دەبێت و ھیواداریین کیانە سیاسییەکان ئەو ھەنگاوە نەگرنە بەر".
هــ. ر
AM:11:45:11/10/2018
ئهم بابهته 12396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت