رۆژنامه‌یه‌ك: خاشقچی زیندووه و له ریاز ده‌ستبه‌سه‌ره
جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی بێسه‌روشوێنی سعودی
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی بێسه‌روشوێنی سعودی، هێشتا زیندووه و له ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ره.
سه‌ره‌ڕای ده‌نگۆی دیارنه‌مان و كوژرانی جه‌مال خاشقچی له باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له توركیا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌تی سعودی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "خاشقچی زیندووه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی خاشقچی چوه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌كه، خاشقچی خراوه‌ته ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدس S-500 و له‌گه‌ڵ چوار به‌ررسی سعودیدا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ستنبوڵ رۆیشتون و له‌وێه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت براوه‌ته شاری دوبه‌ی و پاشان بۆ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ره.
تۆماری گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربه كۆمپانیای ستریم راپ به ژماره HZ- SK2 كه به كلكی دواوه‌ی فڕۆكه‌وه بووه، له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 2ی تشرینی دووه‌می 2018 (رۆژی دیارنه‌مانی خاشقچی)، له شاری ئه‌سته‌نبوڵ نیشتوه‌ته‌وه و دواتر فڕیوه و چوه‌ته شاری دوبه‌ی و له‌وێشه‌وه بۆ ریازی پایته‌خت.
هاوڕێیه‌كی خاشقچی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه كورته‌نامه نادیار و موشهفهرهكانی خاشقچی له‌دوای دیارنه‌مانییه‌وه خوێندراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه پێش ئه‌وه‌ی بچێته باڵیۆزخانه‌ی سعودی، مۆبایله‌كه‌ی كه له جۆری T-Mobile ی ئه‌مریكی بووه و بۆ په‌یوه‌ندیكردن به سه‌رچاوه نهێنییه‌كان به‌كاری هێناوه، داوه به ده‌ستگیرانه‌كه‌ی.
تۆماره‌كانی واتس ئه‌پ ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه: دوایین جار كه خاشقچی ته‌ماشای نامه‌كانی مۆبایله ئه‌مریكیه‌كه‌ی كردوه، كاتژمێر 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بووه، واته ئه‌وكاته‌ی كه چوه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ناتوانرێت ئه‌و نامانه بسڕدرێنه‌وه كه خوێندراونه‌ته‌وه و له دوای چونه ژوره‌وه‌ی بۆ باڵیۆزخانه‌كه بۆی هاتووه، بۆیه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت كه به به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه‌له واتس ئه‌پ، نامه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی خاشقچی خوێندرابنهوه.
AM:12:00:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 11256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت