خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئاشكرا بوو
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2018، بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه ده‌درێت.
پێشتر حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكرا و پێشتریش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هــ. ر
PM:02:50:10/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 28368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت