مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه ئه‌مڕۆش مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لە سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌كه مووچه‌یان پێدراوه.
راشیگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستیپێکردوەو تا ئێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگەو پەروەردە و ته‌ندروستی وەریان گرتووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
AM:10:55:10/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 25868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت