له دووه‌م رووداوی له‌وشێوه‌یه‌دا كه‌سێك براكه‌ی كوشت
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری بابل رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان منداڵه‌كانیان دروست بووه، كه‌سێك براكه‌ی كوشتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندێكی باشووری بابل كه‌سێك ته‌قه‌ی له براكه‌ی كردووه و كوشتوویه‌تی".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووداوه‌كه له ناوچه‌ی هاشمیه بووه و ئه‌و كه‌سه فیشه‌كی ناوه به جگه‌ری براكه‌یه‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و هۆكاره‌كه‌شی شه‌ڕی نێوان منداڵه‌كانیان بووه.
وتیشی: "دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و چوارده‌وری ناوچه‌كه‌یان گرتووه و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی گواستووه‌ته‌وه".
ئه‌مه دووه‌م رووداوی هاوشێوه‌یه كه ئه‌مڕۆ له شاری بابل رووبدات، پێشتریش كه‌سێك به‌به‌رچاوی دایكیانه‌وه براكه‌ی له‌سه‌ر موڵكێك كوشت و دواتریش كۆتایی به ژیانی هێنا.
PM:10:57:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت