ئاپی گۆڕستان..پێشوه‌خت گۆڕێک بۆ خۆت دیاری بكه
گۆڕستانی وادی السلام لە نەجەف-گەورەترین گۆڕستانی جیهان
وێستگه نیوزـ
به‌رنامه‌سازه عیراقییه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك به‌ناوی ئاپی " گۆڕستان" كرده‌وه كه تایبه‌ته به حیجزكردنی پێشوه‌ختی گۆڕ له گه‌وره‌ترین گۆڕستانی شاری نه‌جه‌ف، به‌نیازیشن به‌منزیكانه ئاپه‌كه بخه‌نه به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ده‌كرێت له‌رێی ئه‌و ئاپه‌وه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت، روبه‌رێك بۆخۆی ببچڕێت، ئه‌و روبه‌ره‌ش ده‌كه‌وێته گۆڕستانی "وادی السلام"، كه گه‌وره‌ترین گۆڕستانی جیهانه له شاری نه‌جه‌ف، وه‌ك ده‌شوترێت ئاپه‌كه كارئاسانی ده‌كات بۆ حیجزكردنی روبه‌ر و جۆری گۆڕه‌كه، خوازیاریش ده‌توانێت به‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی پاره‌ی گۆڕه‌كه‌ی بدات كه ته‌نها ماوه‌ی 3 خوله‌كی پێده‌چێت و دواتر سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ی حیجزكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته خاوه‌نی گۆڕی خۆی.
گۆڕستانی وادی السلام، گه‌وره‌ترین گۆڕستانی موسڵمانانه له جیهان و ده‌كه‌وێته شاری نه‌جه‌ف، روبه‌ره‌كه‌ی 700 هێكتاره و نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن گۆڕی تێدایه و ناوه‌كه‌شی خراوه‌ته ناو لیستی كه‌له‌پوره‌كانی جیهانه‌وه و نزیكه له مه‌زاری ئیمام عه‌لی، هه‌ربۆیه شیعه‌كان پێیان باشه ئه‌و گۆڕستانه دوا مه‌نزڵگه‌یان بێت.
ئاپی "گۆڕستان" دوای ده‌ركردنی ئاپێكی دیكه دێت كه له مانگی ئه‌یلولی رابردودا له عیراق به‌ناوی "برنج و قیمه" هاته كایه‌وه، ئه‌م ئاپه خواردنێكی میللیی شیعه‌كانه كه له رۆژانی عاشورا پێشكه‌ش به به‌شداربوانی ئه‌و بۆنه ئایینییه ده‌كرێت، دوای چوار رۆژ له دانانی له ئه‌پڵ ستۆر، رانكی ئاپه‌كه گه‌یشته پله‌ی 36ی ناو ئاپه‌كانی تایبه‌ت به خواردن و به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانییه‌وه پێش ئاپه جیهانییه‌كانی وه‌ك ماكدۆناڵدز و كۆكاكۆلا كه‌وت.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانانی ئاپی "گۆڕستان"، عیراقییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك توانجی جیاجیایان لێداوه و گاڵته‌یان پێكردوه، یه‌كێك نوسیویه‌تی: "گۆڕی خۆت هه‌ڵبژێره و دیزانی بكه‌ن و بیڕازێنه‌وه.. هیوای مردنێكی خۆشت بۆ ده‌خوازین".
یه‌كێكی دیكه‌ش نوسیویه‌تی: "خراپترین شار بۆ ژیان به‌غدایه، گه‌نده‌ڵترین وڵات عیراقه و زۆرترین كاری تیرۆستیش هه‌ر له عیراقه و عیراق گه‌رمترین وڵاتیشه... ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین گۆڕستانیش هه‌رله عیراقه".
PM:09:17:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 8392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت