محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: پارتی و یه‌كێتی ناتوانن به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
وێستگه نیوز -
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه پارتی یان یه‌كێتی ناتوانن به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنن، چونكه هه‌ر لایه‌ك بۆخۆی شوێنێكی هه‌یه و هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌یه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باس له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌رئه‌نجامی به‌رایی ھه‌ڵبژاردنه‌كه، ھه‌روه‌ھا پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی ھه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ره‌تا له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه رایگه‌یاند كه "له ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ئومێدمان خواست كه ھه‌ڵبژاردنێكی باشتر بكرێت له‌ژێر سایه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا كراوه، نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ھه‌ندێك شوێن له سه‌دا 25 تا سه‌دا 35 ده‌نگ درابوو، له دوای كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆوه رێژه‌كه كرایه له سه‌دا 56 و زیاتر، ئه‌وه‌ش شتێكی خراپ بوو مانای وایه واز له ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ناھێنن".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی: "پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه ھاووڵاتیان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری خۆیان ھه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان، ئێستا ماوه‌ی دوو ھه‌فته‌یه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن چۆن ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان بكه‌ن و ده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناڕازین بۆیان زیاد بكه‌ن و لایه‌نی تر كه‌م بكه‌نه‌وه".
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌نجامی به‌رایی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریده‌خات كه نه‌خشه‌ی سیاسی ھه‌رێمی كوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا ھاتووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردن، نه‌خشه‌ی سیاسی و قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مان تێكچووه و وه‌ك پێشتر نه‌ماوه، لایه‌نه‌كان به‌شێكیان له سه‌دا 60 و به‌شێكی دیكه‌یان سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه، په‌رله‌مانی ئه‌مجاره وه‌ك پێشتر نابێت، به‌ڵام له ھه‌موو حاڵه‌تێكدا پێویسته لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن به‌تایبه‌ت له پێكھێنانی حكومه‌تدا، چونكه له‌م وڵاته‌دا ھه‌ر لایه‌ك بۆخۆی شوێنێكی ھه‌یه و ھێزی سه‌ربازی و ئه‌منی ھه‌یه و ره‌نگه ئه‌گه‌ر له حكومه‌ت ھه‌موو پێكه‌وه نه‌بن كارێكی ئاسان نه‌بێت به‌ته‌نھا لایه‌نێك به‌ڕێوه بچێت".
وتیشی: "په‌رله‌مان ده‌كرێت ھه‌موو حزبه‌كانی تێدا بێت، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ھه‌یه و به‌و عه‌قڵیه‌ته ناكرێت، ھه‌ركه‌س له حكومه‌ت بێت پێویسته به‌جدی له حكوومه‌ت بێت نه‌وه‌ك پێیه‌كی له‌ناو حكومه‌ت و پێیه‌كی له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بێت، پێش چه‌ند مانگێك له ھه‌ڵبژاردن له ترسی ده‌نگی ھاووڵاتیان حكومه‌ت به‌جێبھێڵیت، ناكرێت بۆ چه‌ند ساڵ له حكوومه‌ت بیت و له خێر و بێره‌كه‌ی بخۆیت به‌ڵام كه نزیكی ھه‌ڵبژاردن بوویه‌وه بیكه‌یته ھه‌را و، پاشه‌كشه بكه‌یت، ئه‌وكات خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كه ئه‌زموون و خه‌باتی ده‌یان ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی ھه‌یه له ھه‌رێمی كوردستان و پێشتر په‌رله‌مانتار و له نێو حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیشدا پۆستی وه‌زیری ھه‌بووه، جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی پێكھێنانی حكومه‌ت ته‌نھا به پارتی دیموكراتی كوردستان یان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ناكرێت كه براوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه روونیكرده‌وه كه "پێكھێنانی حكومه‌ت به ته‌نھا به پارتی دیموكراتی كوردستان یان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ناكرێت، پێویسته پێكه‌وه بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌وكات ده‌توانن لایه‌نی دیكه‌ش به‌شداری پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا".
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌زموونی حكوومه‌تی بنكه فراوان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له ھه‌رێمی كوردستان و شكستی ھێناوه "حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له خوولی چواره‌مدا نه‌ك نه‌یانتوانی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌ڵكو بوون به كێشه بۆ خه‌ڵكی، ره‌نگه ھاووڵاتیان زیاتر به‌ده‌ست ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گیریان خواردبێت، چونكه ئه‌وان له بری ده‌ركردنی یاسا و رێكخستنی ھه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی په‌رله‌مانیان ھێنابووه سه‌ر شه‌قام و ناو خه‌ڵكه‌وه، ئه‌وان بۆ خۆیان باش بوون و ئاسوده بوون، به‌ڵام بۆ خه‌ڵك بوونه كێشه".
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه به لیستی ھاوپه‌یمانی سه‌رده‌م به‌شدارییان كردبوو، به‌پێی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئه‌و ھاوپه‌یمانییه‌تییه زیاتر له 15 ھه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستھێناوه و كورسییه‌كی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر كردووه.
PM:06:59:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت