نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 418 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زار و 500 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار دینار بوو.


PM:06:37:09/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 19832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت