به‌وێنه... له‌سه‌ر موڵكێك، كه‌سێك براكه‌ی كوشت
وێستگه نیوز – له پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عیراق، كه‌سێك لەبەرچاوی دایکی براكه‌ی له‌سه‌ر موڵكێك كوشت و دواتریش كۆتایی به ژیانی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابل رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له نزیك فه‌رمانگەی تۆماری خانووبه‌ره‌ی شاره‌كه، كه‌سێك بەبەرچاوی دایکییەوە براكه‌ی به چه‌ك كوشت.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ئه‌و كه‌سه دوای كوشتنی براكه‌ی، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و دوو برایه كێشه‌یان له‌سه‌ر موڵكێك هه‌بووه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆیه یه‌كیان ئه‌وی تریانی كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه كه داوایكرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، راشیگه‌یاند كه دوای رووداوه‌كه ته‌رمی هه‌ردوو براكه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی شاره‌كه كراوه.
PM:06:12:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 14476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت