به‌ڤیدیۆ... وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق پۆستێكی‌ نوێی‌ وه‌رگرت

‌عیرفان مه‌حمود ئه‌لحیالی

وێستگه‌ نیوز –
له‌سه‌ر بڕیاری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ وه‌ك راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ ده‌ستبه‌كار بوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 عیرفان مه‌حمود ئه‌لحیالی وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق سه‌ره‌ڕای‌ كاره‌كه‌ی‌، وه‌ك راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ عیرفان مه‌حمود ئه‌لحیالی جه‌ختی‌ له‌ گرنگی‌ كاركردن به‌ گیانی‌ یه‌ك تیمی‌ كرده‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و  ئاسته‌نگانه‌ی‌ ره‌نگه‌ دوای‌ له‌ناوبردنی‌ داعش له‌ رووی‌ سه‌ربازییه‌وه‌، رووبه‌رووی‌ عیراق ببنه‌وه‌.

راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ "ئاینده‌ بۆ ئاشتی‌ و پیشه‌سازییه‌ و هه‌ر كه‌س بیه‌وێت زیان به‌ خاك و گه‌لی‌ عیراق بگه‌یه‌نێت چاره‌نووسی‌ مردنه‌".

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق بڕیاری‌ دا عیرفان مه‌حمود ئه‌لحیالی وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق وه‌ك راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ ده‌ستبه‌كار بێت.

رۆژی‌ 30ی‌ ئابی‌ رابردوو عه‌بادی‌ به‌ فه‌رمانێك فالح فه‌یاز راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ و ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ دوورخسته‌وه‌.


PM:06:00:09/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو