بۆیه‌كه‌مجار.. ورده‌كاری ژیانی تایبه‌تی سیستانی
عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاییینی شیعه‌ی عیراق
وێستگه نیوزـ
پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به حه‌وزه‌ی حسیه‌نیه بۆ یه‌كه‌مجار ورده‌كاریی ژیانی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاییینی شیعه‌ی عیراقی ئاشكراكرد.
پێگه‌ی (12 ئیمامەکە) كه سه‌ربه حوزه‌ی عیلمیی شاری نه‌جه‌فه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی سیستانی به‌ناوی عه‌لی خه‌باز ئه‌نجامداوه و له‌زاری ئه‌وه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه كه عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی عیراق زۆبه‌ی كاته‌كانی به ته‌نیایی به‌سه‌ر ده‌بات و كتێبیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، سیستانی بایه‌خ به گاڵه‌ته‌وگه‌پ نادات و هاوڕێی كه‌مه و كه‌میش سه‌ردانی كۆڕوكۆبونه‌وه‌كان ده‌كات، تاكه خه‌می سیستانی ئه‌وه‌یه چۆن كۆڕی زانستی و شرۆڤه‌كردنی خۆی ئاوه‌دان بكاته‌وه.
عه‌لی خه‌باز ئاشكراكردوه كه له ساڵانی 1930ه‌وه، عه‌لی سیستانی له كوخێك له كوخه كۆنه‌كای شاری نه‌جه‌فی كۆندا به موچه‌یه‌كی كه‌م ده‌ژی كه له مامۆستاكانییه‌وه وه‌ریده‌گرێت، ده‌شڵیت كه سیستانی ئه‌و كوخه‌ی به‌كرێ گرتوه و هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا كرێكه‌ی ده‌دات، به‌جۆرێكیش ده‌ژی كه هیچ چاوچنۆكییه‌كی دنیای له خه‌یاڵدا نییه.
ئه‌و خوێندكاره‌ی سیستانی ئاشكراشیكردوه كه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه "رێگه‌نادات نه خۆی و نه منداڵه‌كانی خانوو یان ئۆتۆمبیلیان هه‌بێت، ناشهێڵێت منداڵه‌كانی هیچ دیارییه‌ك وه‌ربگرن، رێگه‌شی نه‌داوه حكومه‌ت كاره‌بایه‌كی تایبه‌تی بۆ دابین بكات یان به‌جۆرێك نیشته‌جێی بكات كه جیاواز بێت له رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی."
سیستانی رێگه‌ش به بریكار و شوێنكه‌وتوانی نادات وێنه‌كه‌ی به‌رزبكه‌نه‌وه یان زۆر ده‌ری بخه‌نن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر په‌رۆشیی ئه‌و مه‌رجه‌عه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كرێته بانگه‌شه و رێكلام و مایه‌ی ستایشكردن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی سیستانی كه‌ناڵێكی ئاسمانیی نییه لێیه‌وه وتار بۆ شوێنكه‌وتوانی بدات، خه‌باز وتی: رێزگرتن له ئیمامه‌كان و نواندنی دڵسۆزییه بۆیان، به دانانی كه‌ناڵ و هاتوهاواری راگه‌یاندن و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به وێنه و وتاره‌كانی سه‌رۆك نایه‌ته‌دی، به‌ڵكو به‌و ده‌ستكه‌وته زانستییانه ده‌بێت كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع هه‌ن.
وتیشی: ئه‌وه‌ی بریكاره باوه‌ڕپێكراوه‌كانی سیستانی ده‌یكه‌ن، هه‌ر له بنیادنانی ناوه‌ندی زانستیی باوه‌ڕداری و ناوه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه و ئاماده‌كردنی خوێندكارانی حه‌وزه‌ی عیلمی تا خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له به‌هاناوه‌چونی هه‌ژاران و دروستكردنی نه‌خۆشخانه و ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نی، باشترین رێز و دڵسۆزییه بۆ ئیمام.
PM:04:24:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 19096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت