‌نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌

وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج وتی‌: "له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 650  دیناری عیراقی بووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌حه‌واڵه‌ش 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ ملیۆنێك و 440 هه‌زار تمه‌ن بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 9 هه‌زار دینار بوو.


PM:03:19:09/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 19156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌