ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابەش دەکرێت
دابەشکردنی مووچە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سلێمانیش ئاشكرایده‌كات "دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بەگەنجینەوە نییە، بەڵکو زۆربەی بەڕێوەبەرایەتیەکان خۆیان درەنگ سەردانی گەنجینە دەکەن".
حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لە سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "رۆژانە بەردەوام لەکاتژمێر 8:30 خوله‌كی سەرلەبەیانییەوە گەنجینە کاری فەرمانبەران رایی دەکات و فەرمانبەری ھەر دامەزراوەیەکیش کە سەردانی گەنجینە دەکات، دوای راییکردنی مامەڵەکانیان لە زووترین کاتدا چەکیان پێدەدرێت".
وتیشی: "جگەلەوەش کاتێک پێمانڕادەگەیەنرێت کە چەک بدرێتە فەرمانبەرانی ھەر وەزارەتێک، مانای وایە پارەی پێویست لەبەردەستدایە کە مووچەی ئەو وەزارەتە بدرێت".
له باره‌ی دره‌نگ كه‌وتنی چه‌كه‌كانه‌وه، حه‌سه‌ن ره‌شید وتی: "زیاتر لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەدا، بەڵام فەرمانبەری ئەو فەرمانگەیەی کە چەکی پێدەدرێت خۆی کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی یاخود درەنگتر سەردانیان دەکات، ئەوەش وادەکات تا رێکارە ئیداریی و یاساییەکانی بۆ تەواو دەکرێت ماوەی یەک کاتژمێری بوێت".
له باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌مڕۆ مووچه وه‌رده‌گرێت، ناوبراو وتی: "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌ی پێده‌درێت، ئێستا له 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیانیان ته‌واو بووه، خۆیان له فه‌رمانگه‌كانیان ئیشیان ماوه".
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستیپێکردوەو تا ئێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگەو پەروەردە وەریان گرتووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
AM:09:25:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 26044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت