به‌رپرسێكی كۆمسیۆن: نه‌بوونی خه‌سڵه‌ته‌كان واده‌كات به‌شێكی زۆری سكاڵاكان بێ ئه‌نجام بن
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نه‌بوونی خه‌سڵه‌ته‌كان واده‌كات به‌شێكی زۆری سكاڵاكان بێ ئه‌نجام بن.
ئیسماعیل خورماڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "پێش هه‌ڵبژاردن له چه‌ندین كه‌ناڵ، به‌نوسین، به‌دیدار، به... هتد، هاوارمان كرد، روونكردنه‌وه‌ماندا كه قه‌واره سیاسیه‌كان تكایه، تكایه، بریكاره‌كانتان را بهێنن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و مافه‌كانیان... به‌تایبه‌ت نوسینی سكاڵا، كه په‌یڕه‌و رێكاری بۆ ده‌ركراوه، ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه...".
ئیسماعیل خورماڵی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سكاڵا ته‌نها چه‌ند شتێكی ساده‌ی پێویسته".
بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ئه‌و مه‌رجانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه پێویسته له سكاڵاكاندا هه‌بن:
*له‌سه‌ر شتی گرنگ بنوسرێت نه‌ك لاوه‌كی.
*خۆت ڕوداوه‌كه‌ت بینیبێت.
*شاهێدت هه‌بێ.
*به‌جوانی بنوسرێت و رووداوه‌كه روون بكرێته‌وه.
*زانیاریه‌كانی فۆرمه‌كه به‌جوانی پڕ بكرێته‌وه و واژۆ بكرێت.
ئیسماعیل خورماڵی ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری سكاڵاكان ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌یان تێدا نیه، ئه‌مه‌ش واده‌كات سكاڵاكان بێ ئه‌نجام بن...".
پێشتر ئیسماعیل خورماڵی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "زیاتر له یه‌ك هه‌زار سكاڵای سه‌ر سندوقه‌كان كاری پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه و 300 سندوقیش قردێله‌ی سوری له‌سه‌ره، وا بڕیاره پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ناوی ده‌ستپێكات و لێكۆڵینه‌وه‌ش له سندوقه‌كان ده‌كرێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه".
ناوبراو روونیكرده‌وه، دوای گفتوگۆی كۆمسیۆن بڕیاردرا، ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كدار چووبێته هه‌ر بنكه‌یه‌ك و به زۆر ده‌نگیان دابێت ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه به گشتیی پوچه‌ڵبكرێنه‌وه، "پێشنیازمان كردووه كه ته‌نها ده‌نگی ئه‌و حزبانه پوچه‌ڵبكرێته‌وه كه سكاڵایان له‌سه‌ره و ئێستا گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".
بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایگه‌یاند، پێده‌چێت له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه له سندوقه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌و سندوقانه‌ی كه قردێله‌ی سه‌وزیشیان له‌سه‌ره بگۆڕین بۆ قردێله‌ی سور و زیاتر بكه‌ونه ژێر لێكۆڵینه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند، تا ئێستا نازانین كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له سكاڵا‌و سندووقه‌كان ته‌واو ببن.
رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2018، له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی سكاڵایه‌كی زۆری لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا ئێستا كۆمسیۆنی هه‌رێم ته‌نیا سه‌دا 85ی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
PM:09:18:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت