سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات CVی خۆی بنێرێت تا بیسه‌لمێنێت به‌پێی ده‌ستور و یاسا كارپێكراوه‌كان، مه‌رجه‌كان ده‌یگرێته‌وه.
ده‌شڵێت كاندید ده‌توانێت له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی سه‌بینێ سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌ست به خۆكاندیدكردنی ئه‌لیكترۆنی له وێبسایتی ناوبراو بكات و دوا واده‌ش كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018یه و له‌وكاته‌دا وێبسایته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی داده‌خرێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه داواكاری وه‌رناگیرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له وتوێژه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و پرۆسه‌یه‌وه هه‌یه به به‌رپرسی كوتله سیاسییه‌كانیشه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو داوای لێبوردنیشی كردوه و رایگه‌یاندوه كه ناتوانێت پێشوازی له وه‌فد و نێرده‌كان بكات كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندوه: "ئه‌ركی یه‌كه‌م وسه‌ره‌كیم له‌به‌رده‌م گه‌ل و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و ماوه ده‌ستورییه‌دا ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بڕه‌خسێم و به‌رنامه‌یه‌كی حكومی داڕێژم، له‌به‌ر ئه‌و داوا زۆره‌ش كه بۆ بینینی شه‌خسیی من ده‌كرێت، جا بۆ پیرۆزبایی یان ده‌رخستنی بیروڕایان دێن، ئه‌وا ده‌كرێت به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی یان هه‌ربه‌ناردنی نامه‌كانیان په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن یان په‌یامه‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكه‌ن".