نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 355 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وتیشی: " نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك به حه‌واڵه یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار تمه‌ن بووه".
ره‌وه‌ز ئامانج ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به 9 هه‌زار دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به 9 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:06:45:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 31304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت