ئه‌ردۆغان بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات

‌د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ بەغدا

وێستگه‌ نیوزـ

باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی ئیسته‌نبوڵ.

سایتی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕ‌ۆ دوشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیی له‌ فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق كرد.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، یه‌ڵدز‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ گه‌یاندوته‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌شداریكردن و ئاماده‌بونی د.به‌رهه‌م ساڵح له‌ رێوڕ‌ه‌سمی كردنه‌وه‌ی فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی گەورەی ئیسته‌نبوڵ.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق سوپاسی خۆی ده‌ربڕ‌ی بۆ بانگهێشتنامه‌كه‌ و بایه‌خدانی خۆیشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ زیاتر پته‌وكردنی چوارچێوه‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆستدا به‌و جۆره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێچوون زامن بكات.


PM:06:15:08/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت